بڕی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لە عێراق بۆ ئەمساڵ کەمدەکرێتەوە
لوما هاشم مووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی عێراق، ڕاگەیاند، بە گوێرەی بەرنامەی حکومەتی عێراق، تەنیا هەشت بەشەخۆراک لەم ساڵدا دابەش دەکرێت، و ئێستا لە قۆناغی دابەشکردنی بەشی حەوتەم دان و بڕیارە لە داهاتوودا بەشی هەشتەمیش دابەش بکرێت،باسی لەوەشکرد لە ئیستادا لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا، بەشی سێ مانگ بەشەخۆراک هەڵگیراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵدا، سەدان هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکیان بڕدراوە.