ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە ڕێگەیان پێنادرێت حەج بکەنەوە

ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە ڕێگەیان پێنادرێت حەج بکەنەوە

کاروان ستونی،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە خۆیان ناونووس کردووە بۆ حەج،ئەو ڕێژەیەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە ٥١٣٥کەسە،وە وتیشی ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە ڕێگەیان پێنادرێت حەج بکەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بەو کەسانە بدرێت کە پێشتر حەجیان نەکردووە،مەگەر تەنها ئەو کەسانەی وەک مەحرەم لەگوڵ خێزانەکانیان بڕۆن ئەوەش بە ڕێژەیەکی زۆر کەم و دیاریکراوە،لەو ناوانەش کە تۆمار کراون ٦٩٩کەسیان حەجیان کردووە و لابراون.