ڕوونوێنی لە یەکەم پەیکەری لیۆنێل مێسی لە کامپ نۆ

ڕوونوێنی لە یەکەم پەیکەری لیۆنێل مێسی لە کامپ نۆ

ڕوونوێنی لە یەکەم پەیکەری لیۆنێل مێسی لە کامپ نۆ!
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی هەینی لە کاتی پێشکەشکردنی کتێبی "من لە لاماسیا ژیاوم" لەلایەن ڕۆژنامەنووس، چاڤی تۆرێس ڕایگەیاند کە بەرشەلۆنە ڕێز لە مێسی دەگرێت و پەیکەرێک لەو ئەفسانە دروست دەکات.
سەرۆکی یانەکە سەبارەت بەم بیرۆکەیە ڕایگەیاند: دڵنیام مێسی جارێکی تر پەیوەندی لەگەڵ یانەکە دەکات. نازانم کاتێک ژیانی یاریکردنی لە ئینتەر میامی کۆتایی دێت چی دەکات، بەڵام یانەکە هەمیشە پێشوازی لێدەکات. ئەو شایەنی جوانترین ڕێزلێنانە لە جیهاندا. دەبێت پەیکەرێکی هەبێت لە کامپ نۆ. چونکە ئەو یەکێکە لەو یاریزانە گرنگانەی کە هەموومانی سەرسام کردووە. ئێمە کاری لەسەر دەکەین. ئاشکرایە، خێزانەکەشی پێویستە ڕازی بن.
دوابەدوای لێدوانەکانی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە نیازی دروستکردنی پەیکەری مەزنترین یاریزانی مێژوو، یەکسەر چەندین وێنە بۆ پەیکەری مێسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرکەوت. بەڵام ئەم وێنانە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد دروستکراون./.