دەرکردنی ڕۆناڵدۆ: کارەساتی بێبەشبوون لە مۆندیال

دەرکردنی ڕۆناڵدۆ: کارەساتی بێبەشبوون لە مۆندیال

دەرکردنی ڕۆناڵدۆ: کارەساتی بێبەشبوون لە مۆندیال!
شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی پورتوگال لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2026 لە نێو یاریگای ئیرلەندا ڕووبەڕووی ئەو هەڵبژاردە بووەوە و بە دوو گۆڵ دۆڕا. پورتوگال لە نیوەی یەکەمدا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و لە سەدا 77 ی تۆپەکەی بەدەستەوە گرت، بەڵام بەرگری بەهێزی یاریزانە ئێرلەندییەکان نەیهێشت هیچ هەلێکی گرنگ بۆ گۆڵکردن دروست بکەن.
بەڵام خاڵی سەرەکی و مشتومڕی ئەم یارییە لەسەر ڕۆناڵدۆ بوو. ڕۆناڵدۆ کە هێشتا خەون بە گەیشتن بە هەزار گۆڵ دەبینێت، هیوای خواست لەم یارییەدا ژمارەی گۆڵەکانی زیاد بکات و یارمەتی تیپەکەی بدات بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026. بەڵام نەک هەر ئەمە ڕووی نەدا بەڵکو لەخولەکی 61 لەلایەن ناوبژیوانەکەوە کارتی سووری وەرگرت و لە یارییەکە دەرکرا.