بافڵ تاڵەبانی بۆ یادی سلێمانی “پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین”
بافڵ تاڵەبانی بۆ یادی سلێمانی “پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین”
بافل تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی بنیادنانی سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە,ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان,وەک هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە و لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین