12 ملیۆن دۆلار بۆ بینینی ئەرجەنتین و مێسی

12 ملیۆن دۆلار بۆ بینینی ئەرجەنتین و مێسی

12 ملیۆن دۆلار بۆ بینینی ئەرجەنتین و مێسی!
فیدراسیۆنی تۆپی پێی هیندستان پارەیەکی زۆر دەدات بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئەرجەنتین لە مانگی کانوونی یەکەمدا. بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیه که فیدراسیۆنی هیندستان بڕی 12 ملیۆن دۆلاری داوە بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییه دۆستانه.
ئەم یارییه له پایتەختی هیندستان بەرێوه دەچێت و به پێی ماددەکانی گرێبەستەکە، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەبێت به پێکهاتەی تەواوی خۆی بچێته نێو وڵاتەکەوه. هەروەها یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی گرێبەستەکە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسییە لە یاریگادا. ئەستێرەی ئینتەر میامی دەبێت لەم یارییەدا یاری بکات و جگە لەوەش کات تەرخان بکات بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاندەرانی هیندستان.