لە ئەمساڵدا نیوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام نەدراون

لە ئەمساڵدا نیوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام نەدراون

لە ئەمساڵدا نیوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام نەدراون.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە 19ی تشرینی دووەم ئەنجام نادرێت، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەستدەکاتەوە بە کۆبوونەوەکانی.کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەم بوو. لەوکاتەوە، چوار کۆبوونەوەی دیکە کە بڕیاربوو ئەنجام بدرێن دواخراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆ پێنجەم هەفتە لەسەر یەک کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەناچن و بە نزیکەیی لەمساڵدا نیوەی کۆبونەوەکان ئەنجام نەدراوە.