قازانجی سەرسوڕهێنەری بەرشەلۆنە لە گەڕانەوەی مێسی
قازانجی سەرسوڕهێنەری بەرشەلۆنە لە گەڕانەوەی مێسی
لویس کاراسکۆ، ڕاوێژکاری بازاڕی لاپۆرتا، مەزەندەی کرد کە گەڕانەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە ساڵی یەکەمدا کاریگەری ئابووری زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی دەبێت.
بەگوێرەی کاراسکۆ، مێسی لە سەرووی هەموو لایەنێکی هەڵبژاردنە لە بەرشەلۆنە: مێسی بێ گومان میراتی بەرشەلۆنە و هیچ کەسێک ناتوانێت ناوی مێسی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت، چونکە ئەو سەر بە هەموو یانەکەیە.
هەروەها گوتیشی کە ئەوە مێسی نییە بچێتە لای سەرۆکی نوێ، بەڵکو بە پێچەوانەوە، کاتێک سەرۆکی نوێ دەستنیشان بکرێت، دەبێت ئەو ئۆفەرێکی گونجاو پێشکەش بە مێسی بکات. نازانم میسی ئەو کارە دەکات یان نا. من گومانم هەیە، چونکە ئەو میراتی هەموو یانەکەیە.