وەهاب هەڵەبجەیی؛ لوتکەی حەماسەت و نیشتمانپەروەری

وەهاب هەڵەبجەیی؛ لوتکەی حەماسەت و نیشتمانپەروەری

وەهاب هەڵەبجەیی؛ لوتکەی حەماسەت و نیشتمانپەروەری
  
سەنتەری توێژینەوەی ڕووگە


خەبات و خزمەتی وەهاب هەڵەبجەیی وەک فەرماندەی ئازا و تێکۆشەڕی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هیچ کەس و لایەنێک شاراوە نییە، فەرماندەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری کوردستانی دەستەبەر کردووە و بەدەر لە ئەرکە سەربازییەکەی، لە بواری کۆمەڵایەتیش پاڵپشت و پەنای خەڵکە.
سەرکەوتنەکانی دژە تیرۆری یەکێتی، ڕەزامەندی خەڵک و متمانەی هاوپەیمانان بەم هێزە، لایەنێکی سیاسیی وەها توڕە کردووە کە بۆ دژایەتی ئەمەش، پەنای بۆ هەموو جۆرە کردەوەیەکی نایاسایی و نامرۆڤانە بردووە. هەڵمەتێک کە نەک تەنیا ئەنجامێکی نەبووە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە پێگە و خۆشەویستی ژنڕاڵ وەهاب هەڵەبجەیی لە کۆمەڵگای کوردستاندا زیاتر و بەهێزتر کردووە.
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاگاداری پیلانگێڕییەکی ناوخۆییە لە دژی هێزی دژە تیرۆر و فەرماندەکەی و بێگومان لەم قۆناغە هەستیارەشدا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێتەوە کە هێزی دژە تیرۆر بە فەرماندەیی ژنڕاڵە گەنجەکەی کوردستان، هەنگاوی زیاتر و پێشکەوتنی بەرچاوتر لە خزمەتکردن بە خەڵک و ئارامی و سەقامگیری کوردستان هەڵدەگرێت.
سەرکەوتنەکەی سیاسی و جەماوەرییەکەی ئەمجارەی یەکێتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، هەوێنی یەکگرتنەوەی ناوخۆییە لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان و دژە تیرۆریش وەک هەمیشە بە پشتیوانی خەڵک و سەرکردایەتی یەکێتی، کردارەکانی دەکاتە خەڵات و وەڵامی ئەو پشتیوانییە کە بە دڵنیاییەوە لە هێزی دژە تیرۆری لایەنی بەرامبەردا قەد بەدی نەکراوە و ناکرێت.