ئەمریکا چۆن وەڵامی نامەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی داوەتەوە؟
ئەمریکا چۆن وەڵامی نامەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی داوەتەوە؟
سەنتەری توێژینەوەی ڕووگە
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێش سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بۆ واشنتن، لە پەیامێکدا داوایکردبوو کە ناوبراو ڕۆڵی نێوەندگێڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بگێڕێت.
ئەگەرچی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران جەختیکردووەتەوە کە ناردنی ئەو نامەیە درۆیەکی تەواوە، بەڵام چەند میدیایەکی فارسی زمانی نەیاری کۆماری ئیسلامی، ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی ترەمپ بە نهێنی وەڵامی نامەکەیان بۆ سعوودیە ناردووە و سێ مەرجی پێشووی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە گەڵ ئێران تێدا دووبارە کراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو میدیایانە، ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە پرۆژەی پیتاندنی یورانیۆم بە تەواوی ڕابگرێت، واز لە پشتیوانیکردنی گرووپەکانی سەر بە تاران لە وڵاتانی ناوچەکە بێنێت و پلانی مووشەکیی خۆی سنوردار بکات.