تۆم باراک بۆ لەم کاتەدا گەیشتە بەغدا؟

تۆم باراک بۆ لەم کاتەدا گەیشتە بەغدا؟

تۆم باراک بۆ لەم کاتەدا گەیشتە بەغدا؟

سەروەت هەڵەبجەیی

تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لە سەردانێکی لەناکاودا بۆ بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
سەبارەت بەم سەردان و کۆبوونەوەیە دەتوانم بڵێم کە:
سەردانەکەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بە سەردانێکی ئاسایی هەژمار ناکرێت و هۆکارەکەشی، کات، شوێن و ئەو هەلومەرجەیە کە پێش سەردانەکەی مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق ڕوویداوە.
لە ڕووی گرنگییەوە، تۆم باراک ڕۆڵێکی سەرەکی لە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگێڕێت، هاوشێوەی ڕۆڵی برێت مەکگۆرک نێردەی پێشووی ئەو وڵاتە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن.
سەردانەکەی تۆم باراک بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لە گەڵ سودانی، ڕەنگدانەوەی قۆناغێکی سەخت و مەترسیدارە کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە و عێراقیش بۆ دەربازبوون لە کاریگەرییەکانی ئەم قۆناغە، پێویستی بە بڕیاردانی سەربەخۆ و پاراستنی سەقامگیری خۆی هەیە.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە ژێر کاریگەری ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا، گوشارەکانی ئەمریکا لە سەر لایەنە سیاسی و سەربازییە شیعەکانی عێراق گەیشتووەتە لوتکە و کۆبوونەوەکەی باراک و سودانیش ڕوونکەرەوەی دۆخەکەیە.