بۆ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەیەکی سەرکەوتووە؟

بۆ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەیەکی سەرکەوتووە؟

بۆ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەیەکی سەرکەوتووە؟
 
سەنتەری توێژینەوەی ڕووگە
شارەزایانی سەربازی و ئەوانەی چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەو بڕوایەدان و لە ڕاستیدا دان بەوەدا دەنێن کە هێزی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕۆڵی گەورە و حاشاهەڵنەگری لە مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییە تیرۆریستییەکاندا هەبووە و بوونی ژنڕاڵ وەهاب هەڵەبجەییش وەک فەرماندەی ئەم هێزە، فاکتەری گرنگی سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی دژە تیرۆر لەم قۆناغەدا بووە.
نهێنی سەرکەوتنەکانی وەهاب هەڵەبجەیی چییە؟ 
بۆ ئەم فەرماندەیە لە هێزی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا سەرکەوتوو بووە؟
•    فەرماندەیەکی داهێنەر و ماندوونەناسە:
ژنڕاڵ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەیەکی داهێنەرە و ماندوونەناسانە هەوڵی پێشکەوتنی زیاتری بۆ هێزی دژە تیرۆر داوە. ئەو دەزانێت کە چۆن لە دڵی کێشە و قەیرانەکاندا، ئاسایش و بەختەوەری کوردستان مسۆگەر بکات.
•    تێگەیشتنێکی بەهێزی هەیە:
فەرماندەی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک شارەزا و پسپۆڕێکی سەربازیی خاوەن ئەزموون و متمانەپێکراو، تێگەیشتنێکی قووڵ و بەهێزی لە دۆخی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە و هەر ئەمەش وایکردووە سەرکەوتووانە هەڕەشەکان بکاتە دەرفەتی پێشکەوتن و مسۆگەرکردنی ئامانجە دیاریکراوەکان.
•    بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی هەیە:
سەرەڕای سەرکەوتنی ژنڕاڵ وەهاب هەڵەبجەیی و پێشکەوتنەکانی هێزی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک قەڵای بەرگری لە خەڵکی کوردستان، ڕەخنە و گلەییەکانی قبووڵ کردووە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەم فەرماندەیە پەروەردەکراوی یەکێتییە وەک قوتابخانە دەوڵەمەندەکەی مام جەلال و ئەو بەهایەی کە بە ئازادی و قبووڵکردنی ڕەخنە لە ناو ئەم حیزبەدا دراوە. 
•    بەڕێوەبردن و ڕێکخستن:
دوو تایبەتمەندی گرنگی ژنڕاڵ وەهاب هەڵەبجەییە کە دۆست و دوژمن ناتوانێت حاشای لێبکات و هەر ئەمەش ئاسانکاریی بۆ سەرکەوتنەکانی لە فەرماندەیی دژە تیرۆردا کردووە.
•    ئازایەتی و بوێری:
فەرماندەیەک کە خۆی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر کوردستانە، بێگومان شیاوی ئەو نازناو و متمانەیە کە پێی بەخشراوە.