ئایا تورکیا دەستی دەگاتە فڕۆکەی F-35 ی ئەمریکا؟

ئایا تورکیا دەستی دەگاتە فڕۆکەی F-35 ی ئەمریکا؟

ئایا تورکیا دەستی دەگاتە فڕۆکەی F-35 ی ئەمریکا؟

********* 

سەنتەری توێژینەوەی ڕووگە

تورکیا ساڵانێکە هەوڵی گەیشتن بە فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی ئەمریکا دەدات بەڵام واشنتن تێبینیی هەیە و ئەوەش بۆ گرێبەستێکی سەربازیی نێوان ئەنکەرە و ڕووسیا دەگەڕێتەوە.

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنکەرە ڕایگەیاندووە کە تورکیا دەیەوێت واز لە سیستەمی بەرگریی S-400 ی ڕووسیا بێنێت و ئەمەش وا دەکات بتوانێت فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی F-35 لە ئەمریکا بکڕێت.

سیستەمی بەرگریی S-400 ی ڕووسیا، بووەتە خاڵی گرنگی ناکۆکی لە نێوان تورکیا و ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ و ئەنکەرە ناتوانێت فڕۆکەی شەڕکەر لە ئەمریکا بکڕێت.

تورکیا سەرجەم کەرەستە و پێداویستییەکانی سیستەمی بەرگریی S-400 ی ڕووسیای لایە بەڵام کەڵکی لەوان وەرنەگرتووە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەم پرسە لە ماوەی 6 مانگی داهاتوودا یەکلایی دەکرێتەوە.

تورکیا زیاتر لە دە ساڵە سیستەمی بەرگریی S-400 ی ڕووسیای کڕیوە و ئەمەش بووە هۆی بەلاوەنانی لە پلانی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی ئەمریکا و سەپاندنی سزای واشنتن لە دژی کۆمپانیا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە.

ناتۆ ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تورکیا هاوکات لە سیستەمی بەرگریی S-400 ی ڕووسیا و فڕۆکەی شەڕکەری F-35 کەڵک وەربگرێت، ڕووسیا دەستی بە زانیارییە هەستیارەکان دەگات./.