ئەگەر پێستێکی جوانت دەوێت ئەم خواردنە بخۆ
ئەگەر پێستێکی جوانت دەوێت، ئەم خواردنانە بخۆ
بۆ ئەوەی پێستێکی جوان بەدەست بهێنیت، جگە لە چاودێری ژیرانەی پاراستنی پێست وەک بەکارهێنانی ڕۆژانەی دژەخۆر و شێدارکەر، پێویستە گرنگی بە خۆراکەکەت بدەیت. هەندێک خواردن بە پێکهاتەکانیانەوە سوودێکی سەرەکی هەیە کە یارمەتیت دەدات چرچی و لۆچی سەر دەموچاوت ساف بکەیت و ڕێگری لە زیپکەی پێست بکەیت و لە کۆتاییدا پێستێکی باشترت هەبێت.
ماست؛ کەمکردنەوەی شۆڕبوونەوەی پێست
ماست، بە ڕێژەیەکی زۆری پرۆتینەکەی، ژەمێکی سووک و گونجاوە. ماست پرۆبیوتیک بەکتریای زیندوو و بەسوودی تێدایە کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدات، لەوانە ئەو هەوکردنەی کە نەخۆشییەکانی پێست خراپتر دەکات. هەروەها پرۆبیوتیکەکان یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی شۆڕبوونەوەی پێست و زیادکردنی شێداربوونی پێست.
پێستێکی جوانتر بە چای سەوز
بۆ پێستێکی نەرم، چای سەوز بخۆرەوە لە جیاتی کوپێک قاوە. چای سەوز دەوڵەمەندە بە پۆلیفینۆڵ کە جۆرێکە لە دژە ئۆکسیدەکان کە لە گەڵای چادا هەیە. پۆلیفینۆڵەکان یارمەتی کەمکردنەوەی بڕی چەوری دەدەن و هەندێک بەڵگە ئاماژە بەوە دەکەن کە چای سەوز دەبێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری زیپکە و هەوکردنی پێست.
ئاو؛ هەرزان و بەردەست
خواردنەوەی ئاو ڕێگایەکی ئاسانە بۆ ئەوەی پێستێکی تەندرووست و گەشاوەت هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر تووشی وشکبوونی پێست بیت. لەوانەیە بیستبێتت کە ڕۆژانە 8 پەرداخ ئاو دەبێت بخۆیتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ پێشنیارێکی دیاریکراو نییە بۆ بڕی خواردنەوە.
چەرەسات؛ دوژمنی پیربوونی پێست
ئەو چەرەساتەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E وەک بادەم، پاقلەی سودانی و فندق، سوودبەخشن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەندێک لە ڕێگاکانی پیربوونی پێست. ڤیتامین E ئەم کارە دەکات بە رێگریکردن لە تێکچوونی کۆلاجین کە بۆ پاڵپشتی پێست پێویستە./.