بەم نیشانانە بزانە جەستەت کالیسۆمی کەمە

بەم نیشانانە بزانە جەستەت کالیسۆمی کەمە

ئەم نیشانانە مانای ئەوەیە کە جەستەت کالسیۆمی کەمە

لەگەڵ زیادبوونی تەمەن بەتایبەت بوو ژنان، چڕی ئێسکەکانیان کەم دەبێتەوە و زیاتر تووشی پووکانەوەی ئێسک دەبن (نەخۆشییەکە بە لاوازی و ناسکی ئێسکەکان دەناسرێتەوە). ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی کەمیی وەرگرتنی کالسیۆم ڕوودەدات. ئەم کانزایە کاریگەری لەسەر تەندرووستی دڵ هەیە، کاری گونجاوی ماسولکە و دەمارەکان مسۆگەر دەکات و یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات لە کاتی دووگیانیدا.

هەندێک لە نیشانەکانی کەمی کالسیۆم بریتین لە:

گرژبوونی ماسولکەکان:

بڕێکی گونجاو لە کالیسیۆم لە جەستەدا پێویستە بۆ گرژبوون و شلبوونەوەی ماسولکەکان و یارمەتیدانیان بۆ جووڵە و هەماهەنگی. بەڵام کەمیی دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان، بەتایبەتی لە دەست، قۆڵ، قاچ یان پشت، کە دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی.

ناڕێکی لێدانی دڵ:

یەکێکی دیکه لە نیشانەکانی کەمی کالسیۆم ناڕێکی لێدانی دڵە. ماسولکەکانی ناو دڵ بە هۆی کەمی کالسیۆم بە شێوەیەکی نائاسایی کار دەکەن و ئەم حاڵەتە دەبێت لەلایەن پزیشکەوە پشکنینی بۆ بکرێت.

ماندووبوون:

هەرچەندە ماندووبوون دەتوانێ نیشانەی هەر حاڵەتێک بێت کە جەستە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە نیشانەی کەمی کالسیۆمە لە ژناندا کە لە ئەنجامی هەوڵی جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمی کالسیۆم دەبێت.

نینۆکی ناسک:

یەکێک لە باوترین رێگاکان کە جەستە پێویستی بە کالسیۆم نیشان دەدات پشکنینی نینۆکەکانە. کاتێک کالسیۆم کەم بێت، نینۆکەکان باریکتر، لاوازتر و ناسکتر دەبن. زۆر هێواش گەشە دەکەن و بە ئاسانی دەشکێن.