جوڵه‌ی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات و سودانی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
جوڵه‌ی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات و سودانی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن،جموجوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستیپێکردووە. عەممار حەکیم لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریشە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لە سەردانەکەیدا، سودانی چەندین دیداری سیاسی ئەنجام دەدات و دواتریش بەشداری لە پانێڵێکدا دەکات لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک.