بە خواردنی ئەم دوو پێکهاتەیە لە ژەمی بەیانیدا، پڕ لە وزە دەبیت

بە خواردنی ئەم دوو پێکهاتەیە لە ژەمی بەیانیدا، پڕ لە وزە دەبیت

بە خواردنی ئەم دوو پێکهاتەیە لە ژەمی بەیانیدا، پڕ لە وزە دەبیت!
پرۆتین و کاربۆهیدرات هەردووکیان سەرچاوەی وزەن، بەڵام جەستە بە شێوازی جیاواز هەرەسیان دەکات. کاربۆهیدرات بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ گلوکۆز و وزەی دەستبەجێ دابین دەکات، لە کاتێکدا پرۆتین بە هێواشی هەرس دەکرێت، ئاستی شەکری خوێن جێگیر دەکات و هەستی تێری درێژخایەن زیاد دەکات.
بڕی گونجاو بۆ ژەمی بەیانی:
پرۆتین: توێژینەوەکان دەریدەخەن خواردنی 20 بۆ 40 گرام پرۆتین لە ژەمی بەیانیدا هەستی تێری زیاد دەکات، شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات و حەزی خواردن کەم دەکاتەوە. سەرچاوە گونجاوەکان بریتین لە هێلکە، شیرەمەنی کەم چەوری، ماست، پەنیر، مریشک، پاقلەمەنی، چەرەسات و دانەوێڵەکان.
کاربۆهیدرات: پێویستی بە کاربۆهیدرات بەپێی تەمەن، ڕەگەز، چالاکی جەستەیی و باری تەندروستی دەگۆڕێت. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان ئەوانەی هەستیارن بە شەکر هەیە دەبێت کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ هەڵبژێرن، وەک دانەوێڵە تەواوەکان، پاقلەمەنیەکان و میوەی تەواو./.