ئایا قاوە سەرئێشە ڕادەگرێت یان خراپتری دەکات؟

ئایا قاوە سەرئێشە ڕادەگرێت یان خراپتری دەکات؟

ئایا قاوە سەرئێشە ڕادەگرێت یان خراپتری دەکات؟
زۆربەی خەڵک پێیانوایە قاوە و خواردنەوەیەک کە کافایینی تێدایە، یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری سەرئێشە، بەڵام بەگوێرەی کەیتی مۆنرۆ، پسپۆڕی سەنتەری نیشتمانی شەقیقە لە ئەمریکا، هەرچەندە کافئین تاڕادەیەک دەتوانێ وەک ئازارشکێنەرێک کار بکات، بەڵام خواردنی لە پاش نیوەڕۆ و ئێواراندا دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو.
مۆنرۆ پێشنیاری پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی هاوشێوەی ڕێجیمی دەریای ناوەڕاست دەکات بۆ ڕێگرتن و کەمکردنەوەی سەرئێشە کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەوری تەندروست و کاربۆهیدراتی ئاڵۆز که یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی ئاستی وزە. خواردنی ڕێکوپێک، وەرزشی ڕێکوپێک، خەوی باش، کۆنترۆڵی دڵەڕاوکێ و ئاو خواردنەوە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی سەرئێشە.